سەعات ٧ی ئێوارەی دووشەممە شەعلان کەریم لە دیدارێکی تایبەتی کوردسات نیوزدا باس لە پێشھاتەکانی پرۆسەی سیاسی لە عێراق و کێشەی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران دەکات و دەڵێت: قورسی رەوشی ئێستا دەگەڕێتەوە بۆ قۆرخکردنی پۆستەکان و دەستکەوتەکان و شەڕکردن لە پێناو مانەوەدا.

شەعلان ک
ەریم دەشڵێت ھەر یەکێک لەو لایەنانە لەو باوەڕەدایە کە لایەنەکەی تر خۆی و مێژووە سیاسیەکەی لەناودەبات، ھۆکەش دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی متمانە لە نێوان لایەنە سیاسییەکان لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ەوە، بۆیە نەبوونی متمانە ئەو قەیرانانە دروستدەکات.

سەرۆکی ھاوپەیمانیی سیادە لە پەرلەمانی عیراق لە دیدارەکەدا باس لەوەشدەکات، کە  زۆرێک لە شیکەرەوانی سیاسی و ئەوانەی تێڕوانینان بۆ داھاتوو ھەیە، پێیانوایە عێراق بەم سیستمە سیاسییەی ئێستای نامێنێتەوە.

ئەو بەرپرسە عێراقییە دەشڵێت ئەگەر ناکۆکییەکان بەردەوام بن، ئەگەر دەستتێوەردانە دەرەکییەکان بەردەوام بن، ئەوا دەبێت دەستوری عێراق ھەموار بکرێتەوە و دەستورێکی شەفاف بنووسرێتەوە و تێیدا رەچاوی ھەموو پێکھاتەکانی گەلی عێراق بکات و دیموکراسییەکی راستەقینە ھەبێت بۆ دروستکردنی دامەزراوەکانی دەوڵەت، ھەروەھا دروستکردنی دەوڵەتێکی بەھێز و رەسەن.