زیاتر لە یەک ملیۆن کرێکاری بیانی لە عێراق ھەیە و بە نایاسایی کاردەکەن
کوردسات نیوز
١٧ی نیسانی ٢٠٢٢
٨١٤
نەجم عیقابی بەرێوەبەری راگەیاندن لە وەزارەتی کاری عێراق راگەیاند، کرێکارانی بیانی توانایەکی باشی پیشەییان ھەیە و کێبڕکێ لەگەڵ کرێکارانی ناوخۆیی دەکەن.
ئەوەشی راگەیاندوە، زۆری ژمارەی کرێکاری بیانی وایکردووە، کە رێژەی بێکاری لەعێراق بگاتە بەرزترین ئاست.
ئەو لێپرسراوەی وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی عێراق ئەوەشی ئاشکراکردووە ، زۆری ژمارەی کرێکاری بیانی پەیوەستە بەوەی لەدوای تەواوبوونی مۆڵەتەکانیان کۆمپانیاکانی نایانگەڕێننەوە بۆ وڵاتەکانیان، بەشێکیشیان لەگەڵ بۆنە ئایینییەکان و ھەندێکیشیان بە ناوی گەشتیارییەوە ھاتوونەتە عێراق و نەگەڕاونەتەوە.