مشعان جبوری: ھاوپەیمانی ڕزگاری نیشتیمان دەتوانێت پەرلەمان ھەڵبوەشێنێتەوە
کوردسات نیوز
١٥ی نیسانی ٢٠٢٢
٧٣٥
مشعان جبوری لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند، ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران پێویستی بە نیوە کۆ یەک ھەیە، نەک دوو لەسەر سێی پەرلەمانی، پێشیوایە ھاوپەیمانی ڕزگاری نیشتیمان توانای ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ھەیە و ھەر کاتێکیش ئەو بڕیارە درا، ئەوان ئامادەن بۆ ئەو ئەرکە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ھەڵبژاردن ھیلاکی و تێچوونی دارایی و مرۆیی دەوێت، بەڵام جێی قبوڵ نییە پڕۆسەی سیاسی بەو شێوەیەی ئێستا بمێنێتەوە، چونکە دەوڵەت خەرجی و پەسەندکردنی بودجەی لە بەردەمدایە.
مشعان جبوری جەختیکردەوە لە ئێستادا دوو بژاردە لەبەردەستدایە، یان ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران، یاخود پەنا بردن بۆ دادگای فیدراڵی بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەکە.