وەزارەتی نەوت: کێشەی بەنزین کۆتایی ھات و نرخەکەی جێگیر کرایەوە
کوردسات نیوز
١٥ی نیسانی ٢٠٢٢
٣٬٤٤٦
شەوی پێنجشەممەش وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، ئەوەی ڕوویدا کێشەیەکی دروستکراو بووە و توانیویانە چارەسەری بکەن و نرخی بەنزین جێگیر بکەنەوە.
وەزارەتی نەوت ئاماژەی بەوەش کردووە، ڕێکاری یاسایی دژی ئەو بەنزینخانە ئەھلییانە دەگرنە بەر کە نرخی بەنزینیان بەرزکردووەتەوە و ئەم دۆخە نەخوازروەیان دروستکردووە. بە پێی ھەندێک سەرچاوەش سزای ئەو بەنزینخانانە دراوە کە نرخیان بەرزکردووەتەوە.
وەزارەتی نەوتی عێراق بە گران سوتەمەنی دەکڕێتەوە و بە نرخی ھەرزان بۆ بەنزینخانەکانی دابین دەکات تاکو ڕێگر بێت لە بەرزبوونەوەی نرخەکەی.