ماھر حەماد بریکاری ھونەری وەزارەتی پلاندانای عێراق ئاشکرایکرد، حکومەتی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەر پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٢ ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق  ناکات و بۆ حکومەتی داھاتوو جێدەھێڵێت.

ماھر حەماد ڕاگەیاندووە تا کاتی پێشکەشکردنی پڕۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢٢ حکومەتی ئێستا یاسای پاڵپشتییە بە پەلەکان، کێشەی ئاسایش و خواردن و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان چارەسەر دەکات.