عێراق رێگە بە سەردانی ئەو گەشتیارانە نادات کە تەنھا ڤاکسینی ئێرانییان وەرگرتووە
کوردسات نیوز
٤ی نیسانی ٢٠٢٢
٤٧٢
کۆمپانیای فڕۆکەوانی کۆماری ئیسلامی ئێران (ھۆما)، لە راگەیەندراوێکدا دوایین رێنماییەکانی لەبارەی گەشتکردن بۆ عێراق بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەو گەشتیارانەی تەمەنیان لەسەرو ١٢ ساڵە، تەنھا بە مەرجی وەرگرتنی ڤاکسینەکانی جۆری (فایزەر و مۆدێرنا و ئەسترازینیکا و جۆنسۆن و سینۆفارم و سینۆڤاک) ، دەتوانن سەردانی عێراق بکەن و ١٤ رۆژیش بەسەر وەرگرتنی ڤاکسینەکە تێپەڕبوبێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو گەشتیارانەی ڤاکسینیان وەرنەگرتووە، دەبێت پشکنینی کۆرۆنایان کردبێت و ٧٢ سەعات بەسەر پشکنینەکە تێپەڕنەبوبێت.
لە راگەیەندراوەکەی کۆمپانیای ھۆمادا ھیچ ئاماژەیەک بە ڤاکسینەکانی دروستکراوی ئێران نەکراوە کە تا ئێستا، کامیان مۆڵەتی بەکارھێنانیان لەلایەن رێکخراوی تەندروستی جیھانییەوە وەرنەگرتووە.