چوارچێوەی ھەماھەنگی دانوستانەکانی لەگەڵ ھێزە سیاسییەکان دەستپێکرد
٣ی نیسانی ٢٠٢٢
١٬٥٤٢
بە پێی زانیارییەکانی سەرچاوەیەک لە چوارچێوەی ھەماھەنگی، وەفدەکە دانووستان لەگەڵ ھەموو فراکسیۆنەکان دەکات، جگە لە فراکسیۆنەکەی سەدر، ئەویش لەبەر ئەوەی موقتەدا سەدر بریاری ھەڵپەساردنی دانوستانەکانی پەیوەست بە پێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەتی داوە.
بە پێی ھەواڵی سەرچاوەکان، وەفدەکەی چوارچێوەی ھەماھەنگی لەگەڵ بزووتنەوەی بابلیۆنی کۆبووەتەوە.
دەستپێکردنی وتووێژەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی دوای ئەوە دێت، موقتەدا سەدر رایگەیاند، دەرفەت بۆ چوارچێوەی ھەماھەنگی دەرەخسێنێت لەگەڵ ھێزە سیاسییەکان دانوستان بکات بە مەبەستی یەکلاییکردنەوەی پێکھێنانی حکومەت و ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار.