لە مانگی ڕەمەزاندا سەعاتێک دەوامی فەرمانبەران کەمدەکرێتەوە
کوردسات نیوز
٣١ی ئازاری ٢٠٢٢
٨٥١
بەپێی نوسراوێکی ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کە ئاراستەی سەرجەم وەزارەتەکان و دامودەزگاکانی نەبەستراو بە وەزارەت و پارێزگاکان کراوە، کەمکردنەوەی ئەو سەعاتە بەپێی دەوامی فەرمانبەران ڕێکدەخرێت و لەکاتی دەستپێک یاخود کۆتایی دەوام کەمدەکرێتەوە.
لە نووسراوی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیراندا ھاتووە: "ئەمە فەرمانگاکان سەرپشک دەکات بەوەی کەمکردنەوە دەوام لە سەرەتا یان کۆتایی دەوامی فەرمی بێت."
بڕیارەکە لە ڕۆژی ٢ی نیسان و "یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان" دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە و سەرجەم دامودەزگاکان دەتوانن کار بەم بڕیارە بکەن.
ئەوەش لەکاتێکدایە تاوەکو ئێستا حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھیچ بڕیارێکی لەو بارەیەوە دەرنەکردووە.