خەشان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بە پشتیوانی ھاوکارە سەربەخۆکانی، خۆی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی داھاتووی عێراق کاندید کردووە.

خەشان داوای لە عێراقییەکانیش کردووە کاری پێکەوەیی ببێتە دروشمیان و لە پاڵ یەکدا بوەستنەوە و کار بکەن بۆ سەر سەرخستنی پرۆسەی سیاسی لە عێراق.

نزیکەی ٦ مانگە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجامدراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی عێراق ھەڵنەبژێردراون.

بڕیار بوو ئەمڕۆ کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بەڕێوەبچێت بەڵام بۆ جاری سێھەم بەھۆی تەواو نەبوونی ڕێژەی یاسایی پەرلەمانتاران دانیشتنەکە بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.