سەدر لە تویتێکدا حکومەتی تەوافوقی بە ھەموو شێوەکانیەوە رەتکردۆتەوە و رایگەیاندووە ، تەوافوق بە مانای کۆتاییھاتنی وڵات دێت ، سەدر لەو پەیامەدا کە ئاراستەی لایەنەکانی تری کردوە رایگەیاندووە ،  داخرانی سیاسی باشترە لە رێککەوتن لەگەڵتان  ، دەشڵێت ھیچ خێرێک لە حکومەتی تەوافوقی و بەشبەشێنەدا نییە.

سەدر پەیامەکەی ئاراستەی عێراقییەکانیش کردوە و رایگەیاندوە ، ھەرگیز گەلی عێراق ناگەرێنێتەوە بۆ نەھامەتییەکانی رابردوو .