عێراق بەھای کڕینی گەنم لە جوتیارانی ناوخۆ زیاد دەکات
٨ی ئازاری ٢٠٢٢
١٬٥٧٢
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی خۆیدا بریاریدا بە وەرگرتنی گەنمی بەرھەمھێنراوی ناوخۆ و دەرەوە و ئەوەی لە ئێستادا بەردەستە، ھەروەک نرخی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی دیاریی کرد کە بۆ ھەر تۆنێک ٧٥٠ ھەزار دینارە، و بریاریدا لە مانگی نیساندا ئەگەر لە سەر ئاستی جیھان گۆرانکاریی بە رێژەی لە ٢٠٪ بەسەر نرخەکەیدا ھات گۆرانکاریی بکات.
ھەروەھا بریاریدا لە ماوەی ١٠ رۆژدا شایستە داراییەکانی ساڵی رابردووی جوتیاران خەرج بکرێت. ھەروەک ئەنجومەی وەزیرانی عێراق بریاریدا ٣ ملیۆن تۆن گەنم بە بەھای ١٠٠ ملیۆن دۆلار ھاوردە بکات.