عەسائیب ئەھلحەق: دانوستانەکان بۆ پێکھێنانی گەورەترین کوتلەی شیعەیە
کوردسات نیوز
٧ی ئازاری ٢٠٢٢
١٬٢١٩
"سەعد سەعدی" ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی عەسائیب ئەھلحەق رایگەیاند، دانوستان لە نێوان چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعە و کوتلەی سەدر لەسەر ئاستی سەرکردەکان ھەیە، ئامانج لێی بۆ گەیشتنە بە ھەڵوێستێکی یەکگرتووی نیشتمانی بە مەبەستی پێکھێنانی گەورەترین کوتلەی شیعە.
ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی عەسائیب ئەھلحەق داواشی لە کوتلەی سەدر کرد بەرپرسیارێتی ھەڵبگرن و دەرگای دانوستانی جدی و بنیاتنەر بکەنەوە، بۆ دەرچوون لە چەقبەستویی سیاسی ئێستای عێراق.