ئەنجومەنی نوێنەران لە بارەی دووبارە خۆکاندیدکردنەوە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کۆبووەوە
٥ی ئازاری ٢٠٢٢
٣٦٦
کەریم شکور پەرلەمانتاری یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز ڕایگەیاند، ئەنجومەنی نوێنەران بە ئامادەبوونی ٢٦٥ پەرلەمانتار کۆبووەوە بۆ یەکلاییکردنەوەی پرسی سەرۆک کۆمار، ٢٠٣ پەرلەمانتار بە بەڵێ و ٦٢ پەرلەمانتاریش دەنگیان نەدا.
وتیشی، دووبارە کردنەوەی دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار نا دەستووری و نایاساییە، لەبەر ئەوە فراکسیۆنی یەکێتی دەنگی نەدا.
لە بارەی دیاریکردنی لیژنە ھەمیشەییەکانیش ڕایگەیاند، دەبێت فراکسیۆنە کوردستانییەکان ڕێکبکەون لەسەر لیژنە سیادییەکان و سەرۆکایەتی لیژنە ھەمیشەییەکان و ئەو پرسە بە ڕێککەوتن یەکلایی بکرێتەوە.