باڵیۆزخانەی عێراق: ٦٢٠ عێراقی لە ئۆکراینەوە گەیشتوونەتە پۆڵەندا
کوردسات نیوز
٥ی ئازاری ٢٠٢٢
١٬٠٤٧
باڵیۆزخانەی عێراق لە پۆڵەندا، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد، زیاتر لە ھەفتەیەکە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی پۆڵەندا، لە ھەماھەنگیدان بۆ کۆتاییھێنان بە خەم و کێشەی ئاوارە عێراقییەکانی ئۆکراین و چارەسەرکردنی کێشەکانیان و ھاوکارییکردنی بەپەلەیان.
وتیشی، تا ئێستا نزیکەی ٦٢٠ ھاووڵاتیی عێراقی لە ئۆکراینەوە گەیشتوونەتە پۆڵەندا و سەردانە مەیدانییەکانیشیان بۆ سنوورەکانی ئۆکراین و پۆڵەندا، بۆ زانینی ڕەوشی ئاوارە عێراقییەکانی پۆڵەندا بەردەوامن.
ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو، عەلی عەباس جیھانگیر وتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، ڕایگەیاند، ٥ ھەزار و ٥٣٥ ھاووڵاتی عێراقیی کە بە شێوەیەکی یاسایی چوونەتە ئۆکراین، بەھۆی ھێرشەکانی ڕووسیا لە خاکی ئەو وڵاتە گیریانخواردووە.