ئەو ھەنگاوەش لە گفتوگۆیەکی تەلەفۆنی نێوان مەھدی ڕەشید حەمدانی نێردراوی تایبەتی سەرۆک وەزیرانی عێراق و، فەیسەڵ ئۆغلۆ نوێنەری تایبەتی سەرۆک وەزیرانی تورکیا گفتوگۆی لە بارەوە کرا.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق، ھەردوولا گفتوگۆیان کردووە، سەبارەت بەو مەترسییانەی کە بەھۆی گۆڕانکارییەکانی کەشوھەوا و کەمی بەردانەوەی ئاوەوە لە تورکیاوە ڕووبەڕووی کەرتی کشتوکاڵی عێراق بووەتەوە.

بۆ ئەو مەبەستە نوێنەری تایبەتی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئامادەیی وڵاتەکەی دەربڕی بۆ دابەشکردنی زیانەکانی کەمی بەردانەوەی ئاو لە دیجلە و فوڕاتەوە، کە ڕووبەڕووی کەرتی کشتوکاڵی عێراق دەبێتەوە.