ھاوپەیمانی سێ قۆڵی لەبارەی پێکھێنانی حکومەتی عێراق کۆبوونەوە
کوردسات نیوز
٢٧ی شوباتی ٢٠٢٢
١٬٤٧٢
محەممەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە پەڕەی ڕەسمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک وێنەی کۆبوونەوەکەی بڵاوکردووەتەوە و نوسیویەتی "کۆبوونەوەی ھاوپەیمانی سێ قۆڵی (کوتلەی سەدر، سیادەی سوننی و پارتی) لە بەغداد."
کۆبوونەوەی سێ قۆڵی لە بەغداد لەدوای پەیوەندییەکی تەلەفوونی نێوان موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر و مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان.
کۆبونەوەکە لە کاتێکدایە بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە، پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە و پرسی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق یەکلایی بکاتەوە.