کازمی پێشوازی لە بڕیارەکەی ئەنجومەنی ئاسایش دەکات بۆ داخستنی دۆسیەی قەرەبوکردنەوەی کوەیت
کوردسات نیوز
٢٣ی شوباتی ٢٠٢٢
١٬٠١٢
کازمی لە تویتێکدا نوسیویەتی، بەھۆی ھەوڵەکانی عێراق بۆ بنیاتنانی پەیوەندییەکی تەندروست لەگەڵ دراوسێکانی و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ، توندرا دۆسیە و بریارێکی نێودەوڵەتی کە لێکەوتەی سەرکێشییەکانی ڕژێمی پێشووی عێراق بوو ، دابخرێت.
شەوی رابردوو کۆبونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی دۆسێی قەرەبوکردنەوەی کوەیت لەلایەن عێراقەوە بەڕێوەچوو ، لە کۆبونەوەکەدا بڕیاردرا دۆسیەکە بە تەواوی دابخرێت ، ئەوەش دوای ئەوەی عێراق ٥٢ ملیار دۆلار قەرەبووی داگیرکردنی کوەیتی پاکتاو کردووە