لە ھێرشێکی ئاسمانیدا لە ناوچەی سنوری لە کەرکوک دوو مۆڵگەی داعش لەناوبرا
٢٣ی شوباتی ٢٠٢٢
٣٤٧
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە ، بە پشت بەستن بە زانیاریە ھەواڵگرییەکانی دەزگای روبەروبونەوەی تیرۆری عێراق و بە ھەماھەنگی لەگەڵ فەرماندەی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکان ، ھێزە ئاسمانییەکانی عێراق بە فرۆکەی ئێف ١٦ دوو ئەشکەوتیان لە ناوچەی قوشقایە لە کەرکوک کردۆتە ئامانج کە وەک مۆڵگەی شانە نوستوەکانی داعش بەکارھێنراون .
ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە ، کە لەو ھێرشەدا ھەردوو مۆڵگەکە بە تەواوی وێرانکراون و لەناوبراون .