دادگا فیدراڵی عێراق راگەیەنراوێکی سەبارەت بە دەنگدانی پێکھاتەکان لە ھەڵبژاردنەکانی عێراق بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بە پێی ماددەی ٣ی  یاسای ھەڵبژاردن، پێکھاتەکانی ئێزدی و شەبەک و فەیلییەکان لە بازنەی بچوککراوەدا مافی دەنگدانیان ھەیە و ئەوەش نادەستورییە .

لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، دەبێت پێکھاتەکانی ئێزدی و شەبەک و فەیلییەکان، ھاوشێوەی مەسیحییەکان بتوانن لەسەرتاسەری عێراق لە بازنەی گەورەدا دەنگ بە کاندیدەکانیان بدەن، ھەر کاندیدێکی پێکھاتەکانی ئێزدی و شەبەک و فەیلییەکان لەسەر ئاستی عێراق دەنگیان پێبدرێت و یەک کارتی دەنگدانیان ھەبێت، ئەگەر ئێزدییەک لە بەسرە خۆی کاندیدی بکات مافی ئەوەی ھەبێت ئێزدیەک لە دھۆک دەنگ بەو کاندیدەی بەسرە بدات.