ناتۆ: دوای کشانەوەی ئەمریکا دەمانەوێت ژمارەی ھێزەکانمان لە عیراق زیاد بکەین
٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٤
١١٧
خاڤیێر کۆلۆمینا یاریدەدەری سکرتێری گشتی ناتۆ بۆ کاروباری سیاسی و ئاسایش رایگەیاند، لەگەڵ کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە عیراق ھاوپەیمانێتیەکە دەیەوێت ژمارەی سەربازەکانی لە عیراق زیاد بکات.
دەشڵێت، لە ئێستادا نزیکەی ٦٠٠ سەربازیان لە عیراق ھەیە و ناتۆ دەیەوێت ئەو ژمارەیە زیاد بکات ئەوەش وەکو قەرەبویەک بۆ کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە وڵاتدا بۆ ئەوەی بۆشایی دروست نەبێت.
وتیشی، لەگەڵ لێپرسراوانی عیراق دەستیان بە گفتوگۆ کردووە بۆ زیادکردنی ژمارەی ھێزەکانیان.