رۆمانۆسکی ھۆشداری لە بەردەوامی ھەڕەشە و مەترسییەکانی سەر سەقامگیری عیراق دەدات
٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٤
٢٢١
ئەلینا رۆمانۆسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عیراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە رۆژی جیھانی ئاشتیدا، ھۆشداری دەدەن لە بەردەوامبوونی ھەڕەشە و مەترسییەکان بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری و سەروەری عیراق.
راشیگەیاند، پابەندن بە کارکردن شانبەشانی ھاوتاکانیان لە حکومەتی عیراق و کۆمەڵگەی مەدەنی، بۆ بەدیھێنانی عیراقێکی ئارام و ئاوەدان بۆ نەوەکانی داھاتوو.