عێراق گرێبەستێکی بۆ بەرھەمھێنانی کارەبا لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئیماڕاتی ئیمزاکرد
کوردسات نیوز
٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١
٩٦٨
وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، گەورەترین گرێبەستی بۆ بەرھەمھێنانی ٢ ھەزار مێگاوات کارەبا بە تیشکی خۆر لەگەڵ کۆمپانیای "مەسدەر"ی ئیماڕاتی ئیمزاکردووە.
بە پێی گرێبەستەکە چەندین پڕۆژەی بەرھەمھێنانی وزەی کارەبا بە تیشکی خۆر لە ناوەڕاست و باشوری عێراق جێبەجێ دەکرێن.
ڕاشیگەیاندووە، ئەو گرێبەستە بۆ زیادکردنی توانای بەرھەمھێنانی کارەبایە بۆ ئەوەی لەگەڵ خواستی ناوخۆی عێراق بگونجێت و قەیرانی کەمی کارەبا چارەسەر بکرێت.