(بەدر زیادی) ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، بە پێی دواین ڕاپۆرتی لیژنەکەیان، ھێزەکانی تورکیا (٧٠) بنکە و بارەگا و خاڵی چاودێری سەربازییان لە ناو سنوری ھەرێمی کوردستان دامەزراندووە.


ئەو ئەندامەی لیژنەی بەرگری ئاشکرایکردووە، تورکیا پلانی ھەیە لەو ناوچانە (٣٠) ھەزار سەرباز جێگیر بکات و زیادکردنی ئەو ژمارەیەش چاوەڕوانکراوە.


دەشڵێت، ڕێگرتن لەو لەشکرکێشی و ھێرشانەی تورکیا ئاسان نییە و پێویستە حکومەتی عێراقی ھەڵوێستی جدی ھەبێت.