(عادل رکابی) وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق ڕایگەیاند، لەمساڵدا زیاتر لە (ھەزار) کرێکاری بیانییان دیپۆرتی وڵاتانی خۆیان کردووەتەوە کە بەشێوەی نایاسایی ھاتبوونە عێراق.


وتیشی، بەھۆی پابەند نەبوونیان بە یاساکان و بەگەڕنەخستنی دەستی کاری ناوخۆیی، دۆسیەی (٤٠٠) کۆمپانیای کەرتی تایبەت ڕەوانەی دادگا کراون، (٣٥٠) کۆمپانیاش ئاگادارکراونەتەوە.


وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق ڕاشیگەیاند، تەواوی کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت پابەند کراون بۆ بەگەڕخستنی کۆمپانیاکانیان، پێویستە ٥٠٪ی دەستی کاریان، کرێکاری ناوخۆیی بێت.