جیهان

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، بڕیارە رۆژی دوو شەممەی داھاتوو دانیشتنێکی تری دادگای دادی نێودەوڵەتی تایبەت بە کاریگەرییە یاساییەکانی داگیرکاری سوپای ئیسرائیل لە خاکی فەڵەستین بەڕێوەبچێت کە سکاڵاکە لەلایەن باشوری ئەفریقاوە لەسەر تاوانەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە تۆماریکردووە و ھێرشەکەی ئەو وڵاتە بۆسەر شاری رەفەحیش لە خۆ دەگرێت.

دادگای دادی نێودەوڵەتیش لە ماڵپەری رەسمی خۆی بڵاویکردووەتەوە، ھەرچەند ئیسرائیل تانەی لەو سکاڵایەی باشووری ئەفریقا داوە و بەبێ بنەما وەسفیکردووە بەتایبەتیش لەبارەی ھێرشی زەمینی بۆسەر شاری رەفەح، بەڵام ھیچ کاریگەرییەکی نابێت و رۆژی دوو شەممەی داھاتوو دانیشتنی داگا بەڕێوەدەچێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بنیامین ناتانیاھۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل یەکەمین ھەڵویستی خۆی لەبارەی ئەو نەخشەرێگایە راگەیاند کە ئەمریکا و وڵاتانی عەرەبی کاری لەسەر دەکەن و تایبەتە بە راگەیاندنی ئاگربەست و دانانی نەخشەیەک بۆ دروستکردنی دەوڵەتی فەڵەستین.

ناتانیاھۆ دەڵێت، نابێت بەبێ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی ئاشتی ئیسرائیل-فەڵەستین، ئەمریکا ھەنگاوێکی لەو جۆرە بگرێتەبەر.

ئاماژەیبەوەشکردوە، ئیسرائیل داوای گفتوگۆی بێ مەرج و راستەوخۆ لە فەڵەستین دەکات و باوەڕیشی وایە دانان بە دەوڵەتی فەڵەستین بەشێوەی تاک لایانە، وەک دیارییەک وایە بۆ ئەوانەی کۆمەڵکوژییەکەی حەوتی ئۆکتۆبەریان ئەنجامدا و رێگریش دەبێت لە ھەر ھەوڵێکی ئاشتی ھەمیشەیی لە داھاتوودا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ماوەیەکە ھێزە ئەمنییەکانی تورکیا کۆنتڕۆڵی سنورەکانیان لەگەڵ یۆنان توندترکردووەتەوە و لەناو شارەکان و لە دەریاشدا کۆچبەران دەستگیردەکەن، لەو چوارچێوەیەشدا بەیانی ئەمڕۆ ٧٨ کۆچبەریان  لە دەریای ئیجە دەستگیرکرد کە ١٧ کەسیان منداڵ بوون.

لەلایەکی دیکەشەوە لە ھەڵمەتێکی ھێزە ئەمنییەکاندا ١٠٢ کۆچبەر لە پارێزگای ئیزمیری تورکیا دەستگیرکران و بەمەبەستی گرتنەبەری رێکاری یاسایی، سەرجەمیان رادەستی فەرمانگەی کۆچی شارەکە کران.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە رایگەیاندووە، لە ٢٠٢٤دا رۆژانە داواکاری لەسەر نەوت یەک ملیۆن و ٢٢ ھەزار بەرمیل دابەزیووە ھۆکارەکەشی کەمکردنەوەی بەرچاوی بەکارھێنانی نەوتە لەلایەن چینەوە. 

دەشڵێت، قۆناغی خواستی بەرچاوی لەسەر نەوت لە جیھاندا دوای پەتای کۆرۆنا کۆتایھاتووە و بە چەند قۆناغێک خواست لەسەری کەمتردەبێتەوە. 

پێشتر ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە ئاماژەی بەوەکردبوو لە ساڵی ٢٠٢٤دا خواست لەسەر نەوت کەمدەبێتەوە.

ھەروەھا رێکخراوی ئۆپێک پڵەسیش داوای لە وڵاتانی بەرھەمھێنەری نەوت کردووە رۆژانە زیاتر لە ١٠٣ ملیۆن بەرمیل نەوت بەرھەمبھێنن بۆ بەرزکردنەوەی نرخەکەی.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە پەیامێکیدا کە لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە بنیامین ناتانیاھۆ رایگەیاند، دوای ئەوەی رێگە بە چوونەدەرەوەی مەدەنییەکان دەدرێت لە شاری رەفەح، ئۆپراسیۆنێکی وشکانی بەھێز لەو شارە ئەنجامدەدەن و بەردەوامیی بە ھێرشەکانیشیان دەدەن لە دژی بزوتنەوەی حەماس لە رەفەح . 

ھەروەھا دوپاتیکردووەتەوە، تا ئەوکاتەی سەرکەوتن بە دەستدەھێنن لە شەڕ بەردەوام دەبن.

پێشتریش پێگەی "والا"ی ئیسرائیلی لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە، ناتانیاھۆ بڕیایداوە وەفدی دانوستانکاری وڵاتەکەی نەنێرێتەوە بۆ قاھیرە بۆ ئەوەی بەشداری لە دانوستانی تردا نەکەن سەبارەت راگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھێزەکانی سوریای دیموکرات (ھەسەدە) لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکردووە، ئەو چەکدارانە کە سەر بە حکومەتی سوریا بوون، ویستویانە بۆ رۆژھەڵاتی رووباری فورات بپەڕنەوە و شارۆچکەکانی زیبان و کشمە و شعفە کۆنتڕۆڵبکەن، بەڵام پلانەکەیان شکستی پێھێندراوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەو گروپە دوای ئەوەی ژمارەیەک چەکداریان کوژراون و برینداربوون، ناچار بە پاشەکشە کراون، بەبێ ئەوەی ئاماری کوژراو و بریندارەکان بخاتەڕوو.

میدیاکانی نزیک لە ئیدارەی خۆسەریش بڵاویانکردووەتەوە کە لە رووبەڕووبوونەوەکاندا لانیکەم حەوت چەکداری نزیک لە دیمەشق کوژراون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەستەی ئەرکانی ھاوبەشی کۆریای باشور لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ھێزەکانیان سەعات ١٢ی بەرەبەیان بە کاتی "گرینێچ" چەند موشەکێکی کروزیان لە سەر ئاوەکانی باکوری خۆرھەڵاتی وونسان دەستنیشانکردووە کە لە کۆریای باکورەوە ئاراستە کراون و لەئێستاشدا دەزگا ھەواڵگرییەکانی کۆریای باشور و ئەمریکا لێکۆڵینەوەی ورد لەوبارەیەوە دەکەن.

ئەوە لەکاتێکدایە لەم ھەفتەیەدا کۆریای باکور پەرەپێدانی سستمێکی نوێی بۆ کۆنترۆڵکردنی موشەکە بالیستی و موشەکھاوێژە جۆراوجۆرەکان راگەیاند کە بەپێی زانیارییەکانی ئەکادیمیای زانستی بەرگری کۆریای باکور، ئەو سستمە نوێیە گۆڕانکارییەکی جۆریی لە ھێزی سوپادا دروستدەکات.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی میدیاکانی ئێران، بەرەبەیانی ئەمرۆ  تەقینەوەیەک لە ھێڵی ٦٥ ی بۆری غازی چوارمەحاڵ و بەختیاری لە شاری "بۆروجن" ی ناوەراستی ئێران روویداوە و تائێستا ھیچ زانیارییەک لەبارەی زیانەکانی تەقینەوەکەوە بڵاونەکراوەتەوە.

بەڵام بە وتەی سەرچاوەیەکی سەربازی کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت، گوماندەکرێت تەقینەوەکە رووداوێکی ئاسایی نەبێت، بەڵکو بە ئەنقەست  ئەنجامدرابێت، لە ئێستاشدا لێکۆڵینەوەکان دەستیانپێکردووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ھێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەکانی نزیک دەروازەی رەفەح دەرئەنجامی مەترسیداری لێدەکەوێتەوە، بەتایبەتی لەکاتێکدا کە ھاوکارییە مرۆییەکان لەرێگەی ئەو دەروازەیەوە دەگەیەندرێتە کەرتی غەززە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەھۆی شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیلەوە، شیرازەی گشتیی غەززە شێواوە و بەربەستەکانی ئیسرائیل دابەشکردنی ھاوکارییە مرۆییەکانی لە غەززە سنووردارکردووە.

ھاوکات، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانی نیگەرانی خۆی دەربڕی لە گەیاندنی ھاوکارییە مرۆییەکان بە غەززە و ھیوای خواست، حەماس و ئیسرائیل بگەنە رێککەوتن بۆ ئازادکردنی دیلەکان، بەر لە دەستپێکی ھێرشەکان بۆ سەر رەفەح.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی نۆرس پرێس بڵاویکردەوە، ماوەی دوو رۆژە تورکیا دەروازەکانی باب ئەلھەوا و باب ئەلسەلامەی بەڕووی تووشبووانی شێرپەنجەی رۆژئاوای کوردستان داخستووە، کە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر و دەرمان دەیانەوێت بچنە ئەو وڵاتە.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو تووشبووانەی شێرپەنجەی رۆژئاوای کوردستان، کە ژمارەیان ٤٨ تووشبووە کە ١١یان منداڵن، دۆخی تەندروستی ژمارەیەکیان ناجێگیرە، بەڵام تورکیا بەبێ خستنەڕووی ھیچ ھۆکارێک دەروازەکانی بەڕوویاندا داخستووە، لەکاتێکدا پێشتر بۆ وەرگرتنی چارەسەر چوونەتە نەخۆشخانەکانی تورکیا.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشداوە، پێشتر مانگانە زیاتر لە ٣٧٠ حاڵەتی تووشبووی شێرپەنجە لە رۆژئاوای کوردستانەوە چوونەتە نەخۆشخانەکانی تورکیا بۆ وەرگرتنی دەرمان و چارەسەر.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ستیڤان دوجاریک، وتەبێژی ئەمینداری گشتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، لە کۆی ٥٦٣ خوێندنگە، ١٦٢ بینای خوێندنگە واتە ٣٠% خوێندنگەکانی کەرتی غەززە بەراستەوخۆ بۆردوومانکراون، کە نزیکەی ١٧٥ ھەزار خوێندکار تییاندا دەیانخوێند و زیاتر لە ٦ ھەزار و ٥٠٠ مامۆستاش وانەیان دەوتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، تیمە مرۆییەکانیش لەڕێی مانگە دەستکردەکانەوە کاریگەری ھێرشەکانی ئیسرائیل لەسەر کەرتی پەروەردە و فێربوون لە غەززە ھەڵدەسەنگێنن. 

ھەر بەپێی قسەکانی دوجاریک، لانیکەم ٥٥%ی خوێندنگەکانی غەززە پێویستیان بە دووبارە بنیاتنانەوەی تەواوەتی یاخود نۆژەنکردنەوە ھەیە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافی مرۆڤ بڵاویکردەوە، لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا بە فەرمانی ڕاستەوخۆی لێپرسراوانی باڵای ئێران، لە شارەکانی مەھاباد و بۆکان و سەقزی رۆژھەڵاتی کوردستان، ھەژماری بانکی بەشێکی زۆر لە کاسبکارانی کورد داخراوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، داخستنی ھەژماری بانکی ئەو کاسبکارە کوردانە، پەیوەندی بە بەشداریکردنیانەوە ھەیە لە ناڕەزایەتییەکانی کۆتای مانگی رابردوو، کە دژی لەسێدارەدانی چوار زیندانی سیاسی کورد، تەواوی ئەو کاسبکارانە دوکانەکانیان داخست و مانگرتنی گشتییان ڕاگەیاند.

رۆژی ٣٠ کانوونی دووەمی ئەمساڵ، بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتی دژی لەسێدارەدانی چوار زیندانی سیاسی کورد و زۆربوونی حاڵەتەکانی لەسێدارەدانی کوردن لە ئێران، کاسبکارانی کورد لە شارەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان مانگرتنی گشتییان راگەیاند.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاو بڵاویکردەوە، سەجاد مەلەکشاھی، ھاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری قوروە، دوای بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەک و رەخنەگرتن لە حکومەتی ئێران و بانگھێشتکردنی خەڵک بۆ بایکۆت کردنی ھەڵبژاردن،  لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، سەجاد مەلەکشاھی دوای چەند خولەکێک لە بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆکە لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەرکراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوتەوە، ھیچ زانیارییەکیش لەسەر شوێنی دەستبەسەرکردنەکەی ئاشکرا نەکراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ھاوکاری عێراق کە بە یونامی ناسراوە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، بەجێھێشتنی عێراق لە لایەن جینین پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لە مانگی ئایاری داھاتوودا تەنھا لە چوارچێوەی ئاڵوگۆڕی لێپرسراوانی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکاندایە لە ناوچە جیاجیاکانی جیھان.

جەختیشیکردووەتەوە، ئەو ھۆکارانەی میدیاکانی عێراق بڵاویانکردووەتەوە لەبارەی کۆتایی ھاتنی ئەرکی پلاسخارت دوورن لە راستییەوە و ھیچ بنەمایەکیان نییە.

یونامی راشیگەیاندووە، راپۆرتەکەی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانیش کە تۆمەتی گەندەڵی داوەتە پاڵ یونامی سەرجەمی بێبنەمایە و دوورە لە راستییەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی راگەیەندراوێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، ئەلیخاندرۆ مایۆرکاس وەزیری ئاسایشی ناوخۆ و لێپرسراوی دۆسێی کۆچبەران لە ئەمریکا بە مەبەستی لێپرسینەوە بانگھێشتکراوە کە تۆمەتی شکستھێنانی لە رێگریکردن لە ھاتنەناوەوەی کۆچبەرانی نایاسایی لە مەکسیکەوە دراوەتە پاڵ، بەڵام جۆبایدن سەرۆکی ئەمریکا پشتیوانی دەکات و رایگەیاندووە، ئەو تۆمەتانەی دراونەتەپاڵ وەزیری ئاسایشی ناوخۆ و لێپرسراوی دۆسێی کۆچبەران نایاسایی و نادەستوورییە.

راشیگەیاندووە، دوای لێپرسینەوە دۆسێی ئەو وەزیرەی حکومەتەکەی بایدن ئاراستەی ئەنجومەنی پیران کراوە بە مەبەستی لێپرسینەوەی توند و دورخستنەوەی لە پۆستەکەی، ئەگەر دوریش بخرێتەوە دەبێتە ھەنگاوێک کە ماوەی نزیکەی ١٥٠ ساڵە دورخستنەوەی وەزیر لە حکومەتەکانی ئەمریکا رووی نەداوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی ھەواڵی "وەفا"ی فەڵەستینی بڵاویکردەوە، مەحمود عەباس داوای لە بزووتنەوەی حەماس کردووە بەخێرایی و بەزووترین کات رێککەوتنی ئاڵوگۆڕی بارمتەکان ئەنجامبدات، بۆ ئەوەی کارەساتێکی دیکە روونەدات. 

وتیشی، ئەگەر ئەو رێککەوتنە نەکرێت، کارەساتێک بەسەر گەلی فەڵەستین دێت کە کەس بەرپرسیارێتی ھەڵناگرێت و ھیچی لە نسکۆی ساڵی ١٩٤٨ کەمتر نابێت، ھەروەھا رێککەوتنەکە بۆ ئەوەیە کە رێگری لە ھێرشەکەی ئیسرائیل بکرێت بۆ سەر شاری رەفەح، کە ئەوەش کوژرانی ھەزاران کەس و ئاوارەبوونی گەلی فەڵەستینی لێدەکەوێتەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە دوای چەند رۆژێک لە گفتوگۆ و دانوستانی نێوان وەفدی حەماس و ئیسرائیل بۆ گەیشتن بەئاگربەست لە غەززە، وەفدی ئیسرائیل قاھیرەی پایتەختی میسڕی بەجێھێشت، دەسەڵاتدارانی میسڕیش وتیان، گفتوگۆکان ئەرێنی نەبوون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...5455565758...423