جیهان

سەید ئیسماعیل خەتیب وەزیری ئیتلاعاتی ئێران لە میانی سەردانێکی بۆ پارێزگای ورمێ و لە شاری پیرانشار رایگەیاند، سەرجەم گروپەکانی دژە شۆڕش و پشتیوانانیان بزانن، لە ئەگەری مەترسی دروستکردن بۆسەر ئاسایشی کۆماری ئیسلامی ئێران، بە توندترین شێوە وەڵام دەدرێنەوە.


ناوبراو جەختی لە چەک کردن و دەرکردنی حزبەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان لە ھەرێمی کوردستان کردەوە و رایگەیاند، بەپێی ئەو ریککەوتنانەی کراوە، پێویستە بەرپرسانی عێراق بەزووترین کات بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە بکەن.


لە چەند ھەفتەی رابردوودا بەرپرسانی باڵای سەربازی و حکومی ئێران بەردەوام ھەڕەشەی چەک داماڵین و دەرکردنی حزبەکانی رۆژھەڵاتی کوردستانیان لە ھەرێمی کوردستان کردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئێبراھیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران ، داوای لە بەرپرسانی وەزارەتی پەروەردەی وڵاتەکەی کرد، بە ڕەچاوکردنی رێنماییە تەندروستییەکان، ھەنگاو بۆ کردنەوەی خوێندنگاکان و خوێندنی ناوپۆل بنێن.


ئاماژەی بەوەشکرد، زۆربەی مامۆستایان و کارمەندانی وەزارەتی پەروەردە و دایک و باوکی خوێندکاران ڤاکسینیان وەرگرتووە و بەپێ ئەو بەرنامەی دانراوە، تا چەند رۆژی تر، ٧٠٪ی سەرجەم دانیشتوانی ئێران، پێکوتەی ڤاکسینی دژ بە کۆرۆنا وەردەگرن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
کۆنگرێسی ئەمریکا بە زۆرینەی دەنگ، بودجەی وەزارەتی بەرگری بۆ ساڵی ٢٠٢٢، بە بڕی (٧٦٨) ملیار دۆلار پەسەند کرد، لەو بودجەیەدا بڕی (١) ملیار دۆلار بۆ بەھێزکردنی سیستمی بەرگری ئیسرائیل تەرخان دەکرێت، کە لە ئیدارەکەی (دۆناڵد ترامپ) ئەو بودجەیە راگیرابوو.
(محەمەد باقر قالیباف)، سەرۆکی پەرلەمانی ئێرانیش رایگەیاند، ئێرانییەکان چەند کیلۆمەترێک لە سنوورەکانیی ئیسرائیلەوە دوورن.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
دوای گەیشتنی بۆ فڕۆکەخانەی ئیلام، (ئیبراھیم رەئیسی) رایگەیاند، پارێزگای ئیلام دەتوانێت لە بوارەکانی  کشتوکاڵ و پیشەسازیی رۆڵی بەرچاو بگێڕێت و بەکارابونی دەروازە سنورییەکان لەگەڵ عێراق، ئاڵوگۆڕی بازرگانی و بەتایبەتیش ھەناردەکردنی کاڵا لە پارێزگاکە، زیاتر دەبێت.
(ئیبراھیم رەئیسی) ئاماژەی بەوەشکرد بەھۆی رەوشی کۆرۆنا، ناتوانێت راستەوخۆ لەگەڵ چین و توێژە جیاوازەکانی ئیلام کۆبێتەوە.
ژمارەیەک وەزیری کابینەی نوێی  حکومەت یاوەری سەرۆک کۆماری ئێران دەکەن و بڕیارە چەند پڕۆژەیەک لە  پارێزگای ئیلام بەسەربکەنەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
(زەبیحوڵا موجاھید) وتەبێژی حکومەتی کاربەڕێکەری ئەفغانستان رایگەیاند، ھەموو ھەنگاوەکان دەگرنە بەر بۆ بنبڕکردنی بازرگانیکردن بە ماددەی ھۆشبەر و ھەناردەکردنی بۆ وڵاتانی تر، بۆ ئەو ھەنگاوەش چاویان لەسەر ھاوکاری و پشتیوانی حکومەتی مۆسکۆیە.
وتەبێژی حکومەتی کاربەڕێکەری ئەفغانستان ئاماژەی بەوەشکرد، کۆتاییھێنان بە قاچاخچێتی ماددەی ھۆشبەرەکان، دەرگای سەقامگیری بەڕووی ئەفغانستان و ناوچەکەدا دەکاتەوە، ئەوەش لە بەرژەوەندی روسیا دەبێت.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
(رەجەب تەیب ئەردۆغان) سەرۆک کۆماری تورکیا لە پەراوێزی کۆبونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان وتی،هیوادارە پەیوەندی دۆستانەی لە گەڵ ئەمەریکا ھەبێت نەک پەیوەندی دۆژمنانە، راشیگەیاند/  ئیدارەکەی (جۆ بایدن) بە ھاوکاری و پشتیوانی سەربازیی ھێزەکانی سوریای دیموکرات (جۆ بایدن) هەسەدە دەستیپێکرد و تا ئێستاش بەردەوامە لەسەر ھاوکارییەکانی بۆ ھەسەدە.
(ئەردۆغان) وتیشی، ئەنقەر لە دەرگاکانی تر دەدات و  ھەر چی بۆ بەرگریکردن پێویستی بێت ئەنجامی دەدات و دەبێت ئەمریکاش باجی لێشاوی کۆچبەرانی ئەفغانی بدات.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی ھەواڵی ئێرنا رایگەیاند، لە چەند مانگی رابردوودا چەندین خولی دانوستانیان لەگەڵ بەرپرسانی سعودیە لە بەغداد ئەنجامداوە و لەبارەی بابەتە دوولایەنەکان گفتوگۆی باش کراوە، وتیشی، لەبارەی ئاسایشی کەنداوی فارس، بەرەوپێشچوونی باش لە گفتوگۆکاندا ھەبووە.
خەتیب زادە راشیگەیاند، دانوستانەکانی نێوان تاران و ریاز ھیچکات رانەگیراوە و دوای دەستبەکاربوونی ئیبراھیم رەئیسیش، پەیامەکان لە ئاستێکی گونجاودا ئاڵوگۆڕ کراون.
ئەوەش لەکاتێکدایە، شا سەلمان پاشای سعودیە لە وتارەکەیدا لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیۆیۆرک رایگەیاند، ھیواخوازە دانوستانەکانی نێوان سعودیە و ئێران بگاتە ئەنجامێکی دڵنیاکەرەوە لە چوارچێوەی متمانە دروستکردن و ھاوکاری دوولایەنە لەسەر بنەمای رێزگرتن لە سەروەری و دەست وەرنەدان لە کاروباری ناوخۆی یەکتر.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، لە وڵاتەکەی کێشەیەک بە ناوی کێشەی کورد نییە و پێشتر چارەسەر بووە، چارەسەریش لە ئیمراڵی نییە و کاتی خۆیان بۆ ئەو بابەتانە بە فێڕۆ نادەن.
لەبەرامبەریشدا (ئەحمەد تورک) سیاسەتمەداری کورد لە باکوری کوردستان رایگەیاند، تورکیا لە خراپترین قۆناغی مێژوویی خۆیدایە و پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتداریش دەیتوانی دیالۆگێکی باش لە گەڵ کورد ئەنجام بدات، بەڵام ئەوە روو نادات، وتیشی، لە رەوشێکی لەو شێوەیەشدا ھیچ پێشکەوتنێک لە بواری دیموکراسی نە بۆ کورد و نە بۆ تورک نایەتە ئاراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
دەیڤد بیسڵی بەڕێوەبەری جێبەجێكاری پرۆگرامی جیهانیی خۆراك سەر بە رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووكان رایگەیاند، رێكخراوەكەیان بودجەی پێویستی بۆ دابینكردنی پێداویستییە سەرەتاییەكانی نیوەی دانیشتووانی یەمەن لەبەردەستدا نییە.
ئاشكراشیكرد، لە ئێستادا 12 ملیۆن و 900 هەزار هاوڵاتی یەمەنی روبەڕوی بەدخۆراكی و كەمی پێدوایستی پزیشكی و دەرمان بوونەتەوە و لە ئەگەری تەرخان نەكردنی بودجەی پێویست، ئەو ژمارەیە بۆ 16 ملیۆن كەس بەرزدەبێتەوە.
بیسڵی ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر هاوكارییەكان زیاتر نەكرێن، ناچارن لە مانگی ئۆكتۆبەردا بەشە خۆراكی سێ ملیۆن و 200 هەزار هاوڵاتی یەمەنی ببڕن و لە مانگەكانی داهاتووشدا ئەو بڕیارە، پێنج ملیۆن كەس دەگرێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
(مەلا نورەدین تورابی) سەرکردەی باڵا لە بزوتنەوەی تاڵیبان و وەزیری پێشووتری داد رایگەیاندووە، حوکمی ئێستای تاڵیبان بەھەمان شێوەی حوکمی پێشوو، سزای لەسێدارەدان و دەستبڕینەوە جێبەجێ دەکات، بەڵام بە ئاشکرا ئەو کارە ناکرێت، ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ھەرچەندە پێکدادانێکی نوێ لەگەڵ دەسەڵاتی نوێی تاڵیبان سەرھەڵدەدات، بەڵام پێویستە حکومە شەرعییەکان جێبەجێ بکرێن، کوشتنی بێ مۆڵەتیش، لێخۆشبوونی نییە.
(مەلا نورەدین تورابی) دەشڵێت، گەڕاندنەوەی بەشێک لەو سزایانە پێویستن بۆ ئاسایش و سەقامگیری ناوخۆ، بەڵام بە رەچاوکردنی رەوشی سیاسیش، جێبەجێکردنی ئەو سزایانە تاوتوێ دەکرێن.
 
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رۆژنامەی گاردیان بە پشتبەستن بە ئامارە رەسمییەکانی وەزارەتی بەرگری بەریتانیا بڵاویکردوەتەوە، سوپای بەریتانیا لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٦ بۆ ٢٠١٣ لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە شەڕی ئەفغانستاندا، تێوەگلاوە لە کوشتنی بە ھەڵەی ٨٦ منداڵ و ٢٠٠ کەسی تری مەدەنی. 


راشیگەیاندووە، حکومەتی بەریتانیا کەسوکاری ھەر کوژراوێکی بە بڕی ٣ ھەزار و ٢٦٦ دۆلار قەرەبوو کردوەتەوە.


رۆژنامە بەریتانیاکە راشیگەیاندووە، حکومەتی بەریتانیا ھەندێک جار قەرەبووی زیانە ماددییەکانیشی بۆ خەڵکی ئەفغانستان کردوەتەوە، بەجۆرێک لە ماوەی ٢٠٠٩ بۆ ٢٠١٠، ٩٠٨ دۆلاری وەک قەرەبوو بۆ کوشتنی حەوت ئاژەڵ پێشکەشکردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆشکی سپی و کۆشکی ئیلیزێ لە راگەیەندراوێکی ھاوبەشدا بڵاویانکردەوە، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا و ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا رێککەوتن لەسەر بەردەوامیان بە گفتوگۆکان لەسەر بابەتە ھاوبەشەکانی نێوانیان. 


ھەروەھا ماکرۆن بڕیاریداوە ھەفتەی داھاتوو فلیپ ئیتیان باڵیۆزی وڵاتەکەی بگەڕێنێتەوە واشنتۆن، کە بەھۆی ھەڵوەشاندنەوەی رێککەوتنی فڕۆشتنی ژێر دەریایی بە ئوسترالیا، باڵیۆزەکەی لە واشنتۆن و لەندەن بانگھێشت کردبوەوە. بڕیاریشە لە کۆتاییەکانی ئەم مانگە، بایدن و ماکرۆن لە ئەوروپا کۆببنەوە.  

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وتیشی، پەیوەندییەکانیان گرنگی بۆ ناوچەکە ھەیە و عێراق کار دەکات بۆ ئەوەی ببێتە گۆڕەپانێک بۆ بەیەکگەیشتنی بەرژەوەندی گەلان و روبەڕوبوونەوەی تیرۆر و قەیرانی تەندروستی و گۆڕانی کەش و ھەوا.
جەختیشی کردەوە، ئاسایش و ئارامی عێراق بنەمایەکی گرنگی سەقامگیری ناوچەکەیە. 


وەزیری دەرەوەی ئێرانیش پشتیوانی بۆ ئاسایش و ئارامی عێراق دووپاتکردەوە و بەگرنگییەوە باسی لە ھەوڵە دیبلۆماسییەکانی عێراق کرد بۆ کەمکردنەوەی بارگرژییەکانی ناوچەکە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرجەم فەرمانگەکان دادەخرێن، بەڵام دوکانەکانی خۆراک و سەوزە و میوە لە سەعات ھەشتی  بەیانی بۆ پێنجی ئێوارە بە کراوەیی دەمێننەوە، بریارەکەش نەخۆشخانە و دەرمانخانە و رێکخراوە مرۆیی و رۆژنامەنوسان" ناگرێتەوە.


ھەروەھا بریاردراوە بە داخستنی تەواوی دەروازە سنورییەکانی سەر بە ئیدارەی خۆبەرێوەبەری تەنھا بۆ حاڵەتە مرۆییەکان و نەخۆشی و ھاتۆچۆی خوێندکاران و بازرگانی نەبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"ئەردۆغان" لە وتارێکدا لە "نیویۆرک" لە کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی، جیھان لەبەردەم شەپۆلێکی تری ئاوارەبوونی خەڵکدایە بەھۆی گۆڕانکارییەکانی کەش و ھەواو رەوشی "ئەفغانستان"ەوە، بەپێویستیشی زانی ھەمووان ئەو بەرپرسیارێتییە ھەڵبگرن، چونکە تورکیا توانای وەرگرتنی کۆچبەری تری نەماوە.، وتیشی جیھان ھێشتا رێگەچارەیەکی بۆ کۆچبەران نەدۆزیوەتەوە.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 میدیاكانی رۆژئاڤای كوردستان رایانگەیاند، سوپای توركیا و گروپە چەكدارە هاوپەیمانەكانی هێرشیانكردۆتەسەر  گوندی"دبس" لە شارۆچكەی "عەین عیسا"ی سەر بە پارێزگای حەسەكە  بەو هۆیەشەوە هاووڵاتییەك گیانی لەدەستداوە و چوار هاووڵاتی تر برینداربوون، هێرشەكەی سوپای توركیا و گروپە چەكدارە هاوپەیمانەكانی  لەلایەن هێزەكانی سوریای دیموكرات  "هەسەدە"وە وەڵام دراونەتەوە و شكستیان بە هێرشەكە هێناوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...349350351352353...414