ھۆشداری دەدرێت لە سەرھەڵدانەوەی شەپۆلێکی تری کۆچبەرانی سوری
کوردسات نیوز
٢٣ی ئایاری ٢٠٢١
١٬٠٧١
وەزیری ناوخۆی قوبڕس ھۆشداریدا لە سەرھەڵدانەوەی شەپۆلێکی تری کۆچبەرانی سوریا بۆ وڵاتانی ئەوروپا و رایگەیاند" ھۆکاری کۆچەکەش ئابوری و خراپی گوزەرانە لە سوریا.
بەپێی راپۆرتێکی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکانیش، لە ھەر ١٠ کەس لە سوریادا، ٩ کەس لەژێر ھێڵی ھەژارییەوە دەژین و زیاتر لە ٤ ملیۆن و ٣٠٠ ھەزار کەسیش ڕووبەڕووی گرفتەکانی نەبوونی ئاسایشی خۆراک بوونەتەوە، بەھۆی سەپاندی سزای قەیسەڕیش بەسەر حکومەتی دیمەشقدا، لەماوەی پێنچ مانگی رابردوو نرخی پێداویستییەکان و خۆراک بە ڕێژەی لە سەدا (٢٣٠) بەرز بووەتەوە.