ئاژانسی ھەواڵی  رۆیتەرز لەزاری چەند سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراق رایگەیاندووە: لەدوای کوژرانی (قاسم سولەیمانی)یەوە، ئێران لە عێراق تاکتیکی خۆی گۆڕیوە و سەدان چەکداری جێی متمانەی خۆی لەنێو گروپە چەکدارەکانی شیعە رێکخستۆتەوە بۆ قەرەبوکردنەوەی لەدەستدانی سولەیمانی.
چەند بەرپرسێکی ئەمنی عێراقی-یش رایانگەیاندووە" (ئیسماعیل قائانی)، فەرماندەی نوێی سوپای قودسی چاوی لە دروستکردنی چەند گروپێکی چەند (سەد) کەسییە کە تەنیا ھاوسۆزییان  بۆ سوپای قودس ھەبێت، چونکە (سوپای قودس) پێیان وایە کە چەند سەرکردەیەکی شیعە، ھاوکار بوون لە ئاشکراکردنی شوێنی (سولەیمانی) و کوژرانی.