بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەزە کە ماوەی ١١ رۆژ بەردەوام بوو، جگە لە کوژرانی زیاتر لە ٢٥٠ کەس زیانی گەورەشی بە ژێرخانی ناوچەکە گەیاندوە و سەدان خانوو باڵەخانەی وێران کردوە. کاربەدەستانی فەلەستینی دەڵێن پێویستیان بە دەیان ملیۆن دۆلارە بۆ بنیادنانەوەی شارەکە.
 بایدن لە وتەیەکیدا جگە لە بەڵێنی بنیادنانەوەی کەرتی غەزە، جەختیشی کردۆتەوە لەسەر چارەسەرکردنی کێشەی ئیسرائیل و فەلەستینیەکان لەسەر بنەمای دوو دەوڵەتی سەربەخۆ بۆ ھەردولا، و ئەوەشی بە تاکە  رێگەچارە بۆ ئەو کێشەیە ناوبردوە.