بەپێی ھەواڵێکی ئاژانسی میزۆپۆتامیا، تورکیا بۆ بەشداریکردن لە شەڕی پارتی کرێکارانی کوردستان"پەکەکە"  ٥٦٠ چەکداری سوپای ئازادی سوریا کە گرووپێکی سەر بە تورکیان، لە لیبیاوە گەڕاندووتەوە و لە ئێستادا لە ناحیەی ڕووباروکی لە قەزای شەمزینانی سەر بە جوولەمێرگ لە سنووری باکوری کوردستان و ھەرێمی کوردستان جێگیرکراون. ئەو ئاژانسە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ماوەی رابردووشدا تورکیا نزیکەی ١٠٠٠ چەکداری سوپای ئازادی سووریا لە ناحیەی بامەڕنێ لە سنووری قەزای ئامێدی سەر بە دھۆک جێگیر کردووە و شەڕی پارتی کرێکارانی کوردستانی پێکردووە.