کین ماکالۆم سەرۆکی دەزگای ھەواڵگریی بەریتانیا کە بە "ئێم ئای-٥ " ناسراوە، رایگەیاند: کۆمپانیای فەیسبوکی ئەمریکی، رێگەی بە گروپە تیرۆریستییەکان داوە بە ئاسانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان جموجۆڵ بکەن.
روونیشیکردەوە: پلانە نوێیەکەی کۆمپانیای فەیس بووک سەبارەت بەبەکارھێنانی کۆد کاریگەری لەسەر سەدان لێکۆڵینەوەی دژی تیرۆر دەبێت کە لەلایەن دەزگای ھەواڵگریی بەریتانیا ئەنجام دەدرێت، جگەلەوەش ئەم ھەنگاوە کاریگەری لەسەر فراوانبوونی چالاکی باندە تاوانکارییەکان دەبێت.