سیسی جەختی لە پێویستیی راگرتنی بەپەلەی کارە توندوتیژیەکان کردووەتەوە و ئاماژەی بەوەشکردوە وڵاتەکەی لە ھەوڵی بەردەوامدایە  لەو پێناوەدا. 

لای خۆشیەوە کۆشکی سپی جەختی کردووەتەوە لەوەی ئاماژەی دڵخۆشکەر بەدی دەکرێت بۆ ئاگربەست لەنێوان حەماس و ئیسرائیلدا.

ھاوکات چەندین لایەن خۆشحاڵیی خۆیان دەربڕیوە بەو ئاگربەستەی نێوان حەماس و ئیسرائیل، ئەویش دوای ئەو پەرەسەندە سەربازیانەی ماوەی ١١ رۆژ بەردەوام بو و تائێستا زیاتر لە ٢٣٢ کەس کوژراو   ١٩٠٠ برینداری لێکەوتووەتەوە.