رۆحانی لە کۆبونەوەیەکی حکومەتەکەیدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە ، لەسەرجەم ئەو دانوستانانەی لە ھەشت ساڵی رابردوودا بەشدارییان تێدا کردوە سەرکەوتوو بون ، ئەمەش پێچەوانەی حکومەتەکانی رابردووی ئێران کە لە ھەر دانوستانێکدا بەشدارییان کردبێت بریار لە دژی ئێران دراوە ، رۆحانی راشیگەیاندوە ، ئێستا لە دانوستانەکانی ڤییەننادا ھەنگاوی گەورەیان ناوە و لە کۆتایی دانوستانەکاندا گەلی ئێران سەردەکەوێت .
لەلایەکی تریشەوە عەباس عراقچی یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران و گەورە دانوستانکاری دۆسێی ئەتۆمی ئەو وڵاتە رایگەیاندوە ، لە دوو ھەفتەی رابردوودا پێشکەوتنێکی باش ھەبوە لە دانوستانەکانی ڤییەننا بەڵام ھەندێک دۆسێی گرنگ ماون کە بریاردان لەبارەیانەوە کاتێکی زیاتری دەوێـت .