ئەمریکا ڕاگەیەنراوێک لە بارەی ئاڵۆزییەکانی ئیسڕائیل و فەلەستین ڕەتدەکاتەوە
کوردسات نیوز
١٨ی ئایاری ٢٠٢١
١٬٠٢٩
چەند سەرچاوەیەکی دیبلۆماسی ئاشکرایانکرد، ڕەشنووسی ڕاگەیەنراوێک کە لەلایەن چین و تونس و نەرویژەوە ئامادەکراوە و دابەشکراوە بەسەر ھەر ١٥ ئەندامەکەی ئەنجومەنی ئاسایش بۆ پەسەندکردنی، لەلایەن ئەمریکاوە ڕەتکراوەتەوە.
بە وتەی دیپلۆماتکاران، لە ڕاگەیەنراوەکەدا کە دوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش لە بارەی پشێوییەکانی ئیسرائیل و فەلەستین ئامادەکراوە تیایدا داوای ڕاگرتنی بە پەلەی شەڕ کراوە و ڕەخنەشی لە ھەردوولا گرتووە، بەڵام بەھۆی ئاماژە نەکردن بە ھێرشە مووشەکییەکانی حەماس لەلایەن ئەمریکاوە ڕەتکراوەتەوە.