حەسەن رۆحانی رایگەیاند: پڕۆژەی ھێڵی ئاسنینی نێوان پارێزگای بەسڕەو دەروازەی شەلامچە پڕۆژەیەگی گرنگە، بەوپێیەی کەوتۆتە ناوچەیەکی ستراتیژیی گرنگ لەنێوان عێراق و ئێراندا، وتیشی: ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان بەغدادو تاران بەراورد بە رابردوو فراونتر دەبێت و ئەم ھەنگاوەش لەبەرژەوەندی ھەردوو وڵاتدایە.
سەرۆکی ئێران، لەبەشێکی تری لێدوانەکەیدا ئاماژەی بەوەشدا: ھێڵی ئاسنینی نێوان ئێران و سوریاو عێراق زەمینە خۆش دەکات بۆ لکاندنی وڵاتەکەی بە دەریای سپی ناوەڕاست و لەڕووی سیاسیی و ئابووریش، بایەخی بۆ ئێران دەبێت.