لە میانی بەشداریکردنی لە دیدارێکی تەلەفیزیۆنی، مەحموود ئەحمەدی نەژاد رایگەیاند، سعودیە و ئێران دوو زلھێزی ئەم ناوچەیەن و پێویستە ناکۆکییەکانیان لە رێگەی دانوستانەوە چارەسەر بکەن، راشیگەیاند، پێویستە سیاسیەتی دەرەوەی ئێران بە خێرایی گۆڕانکاری تێدا بکرێت و ئێران پەیوەندییەکانی لەگەڵ دۆستەکانی لە ناوچەکە بەرەوپێشەوە ببات.
مەحموود ئەحمەدی نەژاد، لە ساڵی ٢٠٠٥ بۆ ٢٠١٣ سەرۆک کۆماری ئێران بووە، ئێستاش  فۆڕمی کاندیدبوونی بۆ بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران پڕکردۆتەوە، کە مانگی داھاتوو بەرێوەدەچێت.