لیبیا داوای کشانەوەی ھێزە بیانییەکان و ھێزەکانی تورکیا دەکات
کوردسات نیوز
٤ی ئایاری ٢٠٢١
٥٣٧
"مەنقوش" لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی ھاوبەشدا لەگەڵ "مەولود چاوش ئۆغلۆ" وەزیری دەرەوەی تورکیا داوای کرد لەگەڵ نزیکبوونەوەی ھەڵبژاردنی گشتی، سەرجەم ھێزە بیانییەکان و چەکدارەکانی سەر بە تورکیا لە خاکی "لیبیا" بکشێنەوە.
داواشی کرد ئاگربەست و ئەنجامەکانی کۆنگرەی "بەرلین" بۆ پاراستنی سەرەوەری خاکی وڵاتەکە جێبەجێ بکرێن. وتیشی، بەھێزکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ تورکیا لە بەرژەوەندی ھەردوولا دەبێت.
"چاوش ئۆغلۆ"ش پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ حکومەتی نیشتمانی و گەڕانەوەی ئاسایش بۆ "لیبیا" دووپاتکردەوە.