لە دەریای ناوەڕاست ١٢٠ کۆچبەر بێسەروشوێن دەبن
٢٣ی نیسانی ٢٠٢١
٧٠١
ڕێکخراوی بەھاناوەچوونی ئەوروپا ڕایگەیاند، بەلەمێکی کۆچبەران کە (١٣٠) سەرنشینی تێدابووە لە کەناراوەکانی لیبیا لە دەریای ناوەڕاست ژێر ئاوکەتووە، تا ئێستا تەنھا تەرمی (١٠) کۆچبەر دۆزراونەتەوە و (١٢٠)یشیان بێسەروشوێنن.
ڕێکخراوی بەھاناوەچوونی ئەوروپا ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆچەبەرەکان ھەوڵیانداوە بە نایاسایی بگەنە کەناراوەکانی ئەوروپا و تا ئێستاش ناسنامەی قوربانییەکان نادیارە.