ترەمپ: نامانەوێت ئێران بتەقێنینەوە
٥ی شوباتی ٢٠٢٥
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند؛ ئێرانێکی سەرکەوتوو بێ چەکی ئەتۆمی بۆ جیهان پێویستە
شەوی سێشەممە دوای ئیمزاکردنی یاداشتێک بۆ گەڕاندنەوەی سیاسەتی "زۆرترین فشار" بەرامبەر ئێران، هەروەها راگەیاندنی نیازی خۆی بۆ رێگریکردن لە پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی لە لایەن ئەو وڵاتەوە، ترەمپ لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ترو سۆشیال" وتی: "پێمخۆشە ئێران وڵاتێکی گەورە و سەرکەوتوو بێت، بەڵام ناتوانین ڕێگەی پێ بدەین چەکی ئەتۆمی بەدەستبهێنێت".
ترەمپ جەختی لەوە کردەوە، "پێی باشترە ڕێککەوتنی ئاشتی ئەتۆمی بکەن، ڕێگە بە ئێران بدات بەشێوەیەکی ئاشتیانە پەرەپسەنێت و گەشە بکات، دەشڵێت: "پێویستە دەستبەجێ دەست بە کارکردن بکەین لەسەر ئەو رێککەوتنە و بەو بۆنەیەشەوە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاهەنگێکی گەورە بگێڕین".
لەبەرامبەردا مەسعوود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند کە "ئەمریکییەکان پێیان وایە هەموو کارێکی ئێران بەندە بە نەوتەوە و دەیانەوێت هەناردەکردنی نەوتی وڵاتەکەی ڕابگرن، بەڵام ئێران زۆر ڕێگەی هەیە بۆ تێکشکاندنی پلانەکانیان.