ژمارەی دانیشتوانی چین بۆ سێهەم ساڵی لەسەریەك دادەبەزێت
ڕێباز
١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
ژمارەی دانیشتوانی چین لە ساڵی رابردوودا بۆ سێهەم ساڵ لەسەریەك دابەزینی بەخۆوە بینی، بەو هۆیەشەوە ئەو وڵاتە ڕووبەڕووی قەیرانی پیربوونی دانیشتووان و كەمیی هێزی كار بووەتەوە.
ژمارەی دانیشتوانی چین لە كۆتایی ساڵی 2024 یەك ملیار و 408 ملیۆن كەس بووە، بەراورد بە ساڵی 2023 یەك ملیۆن و 39 هەزار كەس كەمیكردووە.
ئەو ئامارانەی كە حكومەتی پەكین بڵاویكردووەتەوە، لەگەڵ ستانداردی جیهانیدا بۆ گەشەی دانیشتوان دەگونجێت، بەڵام هاوشێوەی وڵاتانی دیكەی ڕۆژهەڵاتی ئاسیا وەكو ژاپۆن و كۆریای باشوور و هۆنگ كۆنگ و وڵاتانی دیكە، دابەزینی بەرچاوی ڕێژەی لەدایكبوونیان بەخۆوە بینیوە.
ماوەی سێ ساڵە چین بەهۆی كەمبوونەوەی رێژەی لەدایبكوون، لەگەڵ ژاپۆن و وڵاتانی دیكەی ناوچەكە لە پەیوەندیدایە بۆ ئەوەی سود لە ئەزمونیان وەربگرێت سەبارەت بە چۆنێتی رووبەروو بوونەوەی لایەنە نەرێنییەكانی كەمبوونەوەی ئاستی لەدایكبوون.