نەواف سەلام كە سەرۆكی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی ناسراو بە لاهایە، دوای چوار ڕۆژ لە هەڵبژاردنی سەرۆكی لوبنان و دوای كێبڕكێیەكی توند لەگەڵ نەجیب میقاتی توانی پۆس سەرۆكی حكومەتی لوبنان بەدەستبهێنێت.

هەڵبژاردنی دادوەر نەواف سەلام بۆ پۆستی سەرۆكی حكومەتی لوبنان لەكاتێكدایە،  ئەندامانی حزبوڵڵا و بزوتنەوەی ئەمەل خۆیان لە دەنگدان بە هەر كاندیدێك بەدوور گرت و بەشداری هەڵبژاردنەكەیان نەكرد.

هاوكات لە دەنگدانی پەرلەمانی لوبنان، نەجیب میقاتی سەرۆكوەزیرانی پێشتر تەنها 9 دەنگی بەدەستهێناوە و 34 دەنگیش بەهیچ كاندیدێك نەدراوە.

نەواف سەلام، پارێزەر و دیپلۆماتکارێکی دێرینە، لەئێستادا سەرۆکی دادگای نێودەوڵەتییە، لە ساڵی ٢٠٠٧ تا ٢٠١٧  باڵیۆز و  نوێنەری هەمیشەیی لوبنان بووە لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لەشاری  نیویۆرک.