ئەنجومەنی وەزیران رێكخستنەوەی میلاك و داهاتی ناوخۆ تاوتوێ دەكات
٥ی شوباتی ٢٠٢٥
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە و رێكحستنەوەی میلاكی دامودەزگاكان و رێكخستنەوەی داهاتی ناوخۆ و خەرجی تاوتوێ دەكات.
پەیامنێری كوردسات نیوز لە هەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە و رێكخستنەوەی بارای دارایی و داهات و خەرجییەكان و میلاكات تاوتوێ دەكات، ئەوەش لەبەر رۆشنایی دوایین رێككەوتنی هەرێم و بەغداد. هەروەها ئەنجومەنی وەزیران كاردەكات بۆ پەسەندكردنی پەیڕەوی لیستی مووچە بەشێوەی ئەلیكترۆنی و تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانە.
وتیشی لە تەوەرێكی تردا پەسەندكردنی میلاكی سەرجەم مووچەخۆرانی حكومەتی هەرێم بۆ ساڵی 2025 و پەسەندكردنی رێكاری گواستنەوەی خانەنشینانی پێشمەرگە و سەربازی و شایستەكانی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان بۆ سەر بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی وەزارەتی دارایی و ئابووری گفتوگۆی لەبارەە دەكرێت.
لە بڕگەی كۆتایی كۆبوونەوەكەشدا رێكخستنەوەی داهاتی ناوخۆ و بەشی وەزارەتەكان لە داهات و ناردنی بەشی گەنجینەی فیدراڵ بۆ مانگی كانوونی دووەم بڕیاری لەبارەوە دەدرێت.