سیسی و ماكرۆن جەختیان لەسەر دەستپێكردنی پرۆسەی سیاسی لە سوریا كردەوە
٢٩ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
سەرۆكی میسر و فەرەنسا لە پەیوەندییەكی تەلەفونیدا جەختیان لەسەر پێویستی دەستپێكردنی پرۆسەیەكی سیاسی هەمەلایەنە لە سوریا كردەوە.
سەرۆكایەتی میسر لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، عەبدولفەتاح سیسی سەرۆكی میسر و ئیمانوێل ماكرۆن هاوتا فەرەنسییەكەی لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا جەختیان لەسەر گرنگی پاراستنی سەروەری و یەكڕیزی سوریا و پێویستی دەستپێكردنی پرۆسەیەكی سیاسی گشتگیر كردووەتەوە.
راشیانگەیاند، هەردوو سەرۆك جەختیان لەسەر گرنگی بەردەوامبوون لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی هاوكارییەكانی نێوان هەردوو وڵات لە بوارە جیا جیاكاندا كردوەتەوە، بەتایبەتی ئابووری و وەبەرهێنان ، لە هەمان كاتدا جەخت لەسەر گرنگی گەیشتن بە ڕێككەوتنی ئاگربەست لە كەرتی غەززە، ئاڵوگۆڕی بارمتەكان و دەستگیركراوان، كۆتایهێنان بە قەیرانی غەززە كردەوە.