ئیدارەی نوێی سوریا بەنیازی ئامادەكردنی یاداشتێكی قەرەبووكردنەوەیە بە بەهای 300 ملیار دۆلار لە دژی ئێران

میدیاكانی نزیك لە ئیدارەی نوێی سوریا بڵاویانکردۆتەوە ، دەسەڵاتدارانی سوریا  كار لەسەر ئامادەكردنی یاداشتێك دەكەن كە پێشكەشی دادگا نێودەوڵەتییەكان دەكرێت، کە پێکدێت لە داواكارییەك كە ئێران سەدان ملیار دۆلار لە شێوەی قەرەبووكردنەوە بداتە گەلی سوریا و دەوڵەت.

دەشڵێن، ئیدارەی نوێ داوای ئەوەدەكات ئێران 300 ملیار دۆلار بدات لە بەرامبەر ئەو زیانانەی بە سورییەكان و ژێرخانی وڵاتەكەیان گەیاندووە لەكاتی لایەنگری ڕژێمەكەی ئەسەد.

ئەوەش لەكاتێكدایە كە وەزیری دەرەوەی حكومەتی راگوزەری سوریا داوای لە ئێران كرد دەستوەردان لە كاروباری سوریای نوێدا نەكات و ڕێز لە ئیرادەی گەلی سوریا و سەروەری وڵات بگرێت.