مەکتەبی سیاسی یەکێتی: مەسیحییەكان پێكهاتەیەكی دێرینی ئەم خاك و نیشتمانەن
٢٤ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیحەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوەدەکات مەسیحییەكان پێكهاتەیەكی دێرینی ئەم خاك و نیشتمانەن، بە درێژایی مێژوو لەگەڵ موسڵمانان و ئاینەكانی تر بە ئاشتی و ئارامی ژیاون
دەقی پەیام
بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح(سڵاوی خوای لێ بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی لەخوشك و برا مەسیحییەكانی هەرێمی كوردستان و عیراق دەكەین ، ئەم یادە پیرۆزە بە خۆشی و شادی بەسەربەرن
مەسیحییەكان پێكهاتەیەكی دێرینی ئەم خاك و نیشتمانەن، بە درێژایی میژوو لەگەڵ موسڵمانان و ئاینەكانی تر بەئاشتی و ئارامی ژیاون، هەر لەم سۆنگەوە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەمیشە تەئكید لە قوڵكردنەوەی گیانی پێكەوەژیان و پاراستنی ماف و دەستەبەركردنی ئازادی و ئارامی بۆ مەسیحیەكان و تەواوی پێكهاتەكانی هەرێمی كوردستان دەكاتەوە .