سەرۆك كۆماری عیراق بەبۆنەی ساڵیادی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیحەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە و پیرۆزبایی ئەو بۆنەیە لە خێزانە مەسیحییەكانی عیراق و تەواوی جیهان دەكات.

د.لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عیراق لە پەیامەكەیدا دەڵێت، لەم بۆنەیەدا جەخت دەكەنەوە لە پاراستنی دەستكەوتەكانی وڵات و كاركردن بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری، هاوكات بەرەوپێشبردنی برایەتی و پێكەوەژیان لە نێوان هەموو پێكهاتەكاندا.

جەختیش دەكاتەوە، لە كاری پێكەوەیی بۆ بونیادنانی ئایندەیەكی خۆشگوزەران بۆ هەموو عیراقییەكان و هاوكات، كاركردن بۆ بەرقەراركردنی ئاسایش و ئاشتی و كۆتاییهێنان بەو گرژی و قەیرانانەی كە ڕووبەڕووی ناوچەكە بوونەتەوە.