هاتووچۆی هەرێم ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان بڵاوکردەوە
٢٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێم روونكردنەوەیەكی لەسەر ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان بڵاوكردەوە و رایگەیاند؛ دەنگۆكانی تۆماركردن و كۆدكردنی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا و بڕاوە دوورە لە راستییەوە؛ داوا لە هاوڵاتییان دەكەین ئەو ئۆتۆمبێلانە نەكڕن كە مەرجەكانی سەلامەتییان تیادا نییە.
راشیگەیاند؛ تۆماركردن و كۆدكردنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان پێچەوانەی یاسا و رێنمایی بەركارەكانە.
ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان...
لە هەندێ کەناڵی میدیایی و پلاتفۆرمەکانی سۆسیال میدیا دەنگۆی تۆمارکردن و کۆدکردنی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا و بڕاوە بەرامبەر بڕێک ڕسومات بڵاو دەکرێتەوە، هەموو ئەو دەنگۆیانە دوورن لە ڕاستی.
داوا دەکەین هاووڵاتیان خۆیان دوور بگرن لە کڕینی ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانە کە مەرجەکانی سەلامەتیان تێدا نیە و دەنگۆی تۆمارکردن و کۆدکردنیان ناڕاستە و پێچەوانەی یاسا و ڕێنمایی بەرکارە.
ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان