وەزارەتی بەرگری ئەمریکا دەڵێت لە کاتی ھێرشەکەی ئیسرائیل بۆسەر ئێران ھیچ شوێنێک لە عیراق نەکراوەتە ئامانج و بۆردومان نەکراوە.


لێپرسراوێکی باڵای وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) رایگەیاندووە، ھەڵسەنگاندن و چاودێرییەکی وردی ھێرشەکەی ئیسرائیلیان بۆسەر ئێران کردووە بە تایبەتیش ئەو ئامانجانەی دیایکرابوون بۆردومان بکرێن لەگەڵ ھەڵسەنگاندن بۆ ئاستی سەرکەوتوویی ھێرشەکە.


وتیشی، لە کاتی ھێرشەکەی ئیسرائیلدا بۆسەر ئێران ھیچ شوێنێک لە عیراق ھێرشی نەکراوەتەسەرو ھیچ ئامانجێک بۆردومان نەکراوە.