رۆژنامەی شەرقولئەوسەت رایگەیاند، بەپێی ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنی پاکستان، حزبی بزوتنەوەی ئینساف، بە رابەرایەتی عیمران خان، سەرۆک وەزیری پێشووی پاکستان کە ئێستا لە  زیندانە ١٠١ کورسی بەدەسھێناوە و حزبی رابیتەی ئیسلامیش بە سەرۆکایەتی نەواز شەریف ٧٥ کورسی و حزبی شەعب ٥٤ کورسی و حزبی بزوتنەوەی گەل ١٧ کورسیان بەدەستھێناوە. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ھیچ یەکێک لە حزبەکان نەیانتوانیووە دەنگی زۆرینە بۆ پێکھێنانی حکومەت بەدەستبھێنن و بەربەست بۆ پێکھێنانی حکومەت دروست بووە بەھۆی نەبوونی متمانە لە نێوان حزبەکاندا و چەندین تانە لە ئەنجامەکان دراوە و ھەزاران لایەنگری عیمران خان لە ئیسلام ئابادی پایتەخت و پیشاوەر خۆپیشاندانیان دژی ئەنجامەکان داو پێیانوایە ساختەکاری ئەنجامدراوە.