دەستەی دادوەرانی فیدراڵی ئەمریكا، بڕیاری قەرەبووكردنەوەی سێ عیراقیدا بە بڕی ٤٢ ملیۆن دۆلار كە ٢٠ ساڵ بەر لەئێستا لە گرتوخانەی ئەبوغرێب ئەشكەنجەدراون.

دەستەی دادوەرانی فیدراڵی ئەمریكا، سزای دارایی بەبری ٤٢ ملیۆن دۆلار بەسەر كۆمپانیای "سی ئەی سی ئای تەكنەلۆژی"سەپاندووە كە لە ساڵانی  ٢٠٠٣ بۆ ٢٠٠٤ گرێبەستی لەگەڵ وەزارەتی بەرگری ئەمریكا هەبووە و  رۆڵی هەبووە لە ئەشكەنجەدانی سێ زیندانیكراوی عیراقی لە گرتوخانەی ئەبوغرێب، ئەو سێ هاووڵاتیە عیراقیە لە ساڵی ٢٠٠٨ەوە سكاڵایان لەسەر ئەو كۆمپانیایە تۆماركردووە.

بەپێی بریارەكە، ئەو بڕە پارەیە وەك قەرەبوو دەدرێتە ئەو سێ هاوڵاتییە عیراقییە كە یەكێكیان بەڕێوەبەری خوێندنگەیە و یەكێكیان جوتیار و ئەوی دیكەش رۆژنامەنووسە، كە هەریەك لەو سی هاووڵاتییە بڕی ١٤ ملیۆن دۆلار وەك قەرەبوو وەردەگرن.